بە ھیچ جۆرێک بە کەوچک دەرمان مەدەنە منداڵان

بە ھیچ جۆرێک بە کەوچک دەرمان مەدەنە منداڵان
بە ھۆی ئەوەی منداڵان ناسکن و زۆر ھەستیارن بۆیە جۆرو ڕێژە و شێوازی چارەسەر و دەرمانەکانیان لە کەسانی پێگەیشتوو جیاوازن، دەبێت دایکان زۆر وریابن لە پێدانی دەرمان بە منداڵەکانیان، ئەمەش بەرەچاوکردنی رێنماییەکانی پزیشک. 
بەڵام ھەندێک لەدایکان دەکەونە ھەڵەیەکەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداربن ئەویش ناڕێک و پێکی لە ڕێژە و پێوانەی دەرمانەکانە کە دەدرێت بە منداڵان، بۆیە باشتر وایە دایکان دووربکەونەوە لە بەکارھێنانی کەوچکی چێشت و چا بۆ پێدانی دەرمان. 
توێژینەوەکان دەریانخستووە پێدانی دەرمان بە کەوچک لە بری سوودگەیاندن، مەترسیی گەورە دروست دەکات لەسەر تەندروستیی منداڵان، بەھۆی ناڕێکی لە پێوانەدا، ڕێژەی پێویستی بۆ دەرمانەکان بەپێی تەمەن و کێش لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر دەگۆڕێت، بۆیە باشترین ڕێگا بۆ پێدانی دەرمان بە منداڵان "سیسی دەرمانە" لە رێگەی دەمەوە، کە لە کەوچکە پزیشکیەکانیش وردترە لە پێوانەکردنی دەرماندا.