بێدەنگی عادل عەبدولمەھدی گومانی دروستکردوە

بێدەنگی عادل عەبدولمەھدی گومانی دروستکردوە

نزیکەی حەوت مانگە حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی پێکھێنراوە، بەڵام تائێستا کابینەکەی بەتەواو نەکراوی ماوەتەوە.

 ئەنجومەنی نوێنەرانیش کۆتایی ئەم مانگەی دیاریکردووە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی وەزارەتەکان، تائێستا بەوەزارەتی پەروەدەوە کە وەزیرەکەی دوورخرایەوە، وەزارەتەکانی دادو بەرگری و ناوخۆش بەوە کالەت بەڕێوەدەبرێن و ناکۆکی لایەنەکانیش بۆ پڕکردنەوەی ئەو وەزارەتانە بەردەوامەو نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا بۆتە پرسیار ئەو بێدەنگیەی عادل عەبدولمەھدییە لەو بارەیەوە.