بۆ یەكەم جار مەیمونێك لەرێگەی پیتاندنی تۆوی بەستوو لەدایك بوو

بۆ یەكەم جار مەیمونێك لەرێگەی پیتاندنی تۆوی بەستوو لەدایك بوو

لە پێشكەوتنێكی تری بواری تەندروستی لە ولایەتەیەگكرتوەكانی ئەمریكا بۆ یەكەم جار مەیمونێك لە رێگەی پیتاندنی تۆ و سپێرمی بەستوو لەدایك بوو.

بە پێی راپۆرتێكی پێگەی "ساینتفیك ئەمریكان" ئەو پیتاندنە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی زۆرێك لە نەخۆشیەكان بە تایبەتی ئەو منداڵانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجەبوون و چارەسەری كیمیایی وەردەگرن و  لەوە دەتریسین لە داهاتودا نەتوانین منداڵیان بیبێت بەتایبەتی لە لای پیاوان بەڵام لەرێگای هەڵگرتنی سپێرمەوە دەتوانرێت لە داهاتوو سودی لێوەربگیرێتەوە.
ئەو تاقیكردنەوەیلەلایەن زانكۆی ئۆریگۆن بۆ زانست و نەتدروستی لەسەر 5 مەیمون ئەنجام دراوە دوای ئەوەی توانای منداڵبونیان لە دەست داوە لە رێگای پیتاندنی ئەو تۆ سپێرمانەوە لە منداڵدانی مەیمونەكاندا لە دوای 8 بۆ 12 مانگ  ئەنجامی باشی هەبوە.
وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی لەلایەن گەنج و منداڵانەوە زیان بە ئەندامەكانی زاوزێ دەگەینێت بۆیە هەمیشە پزیشكان بۆ چارەسەر گەراون تا توانرا لە كۆتایدا سود لەم زانستە نوێیە وەربگرین.