بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە، ھەرێم و بەغداد شەش لیژنە پێکدەھێنن 

بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە، ھەرێم و بەغداد شەش لیژنە پێکدەھێنن 

بۆ گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، ھەرێم و بەغداد شەش لیژنەی باڵا پێکدەھێنن و گفتوگۆش دەکرێت لەسەر چۆنیەتیی گەڕانەوە و جێگیربوونیان.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکایەتیی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق شەش لیژنەیان پێکھێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و دیاریکردنی ئەو خاڵانەی کە پێشمەرگەی لێ جێگیردەکرێت، لەسنووری (کەرکوک و موسڵ و دیالە و مەخمور).

لیوا قارەمان کەمال وتیشی: پڕۆسەکە پەیوەستە بە کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەکە، کە بڕیارە لە داھاتوودا ئەنجامبدرێت، کە بەغداد وادەکەی دیاری دەکات و ھەرێم چاوەڕوانی وەڵامە و تائێستاش ژمارەی ئەو لیوایانەی پێشمەرگە کە دەگەڕێنەوە دیار نییە و لەو کۆبوونەوەیە بڕیاری لەسەر دەدرێت.