بۆ هێوربوونەوەی مێشک ئەم لیمۆنادەیە بخۆرەوە

بۆ هێوربوونەوەی مێشک ئەم لیمۆنادەیە بخۆرەوە

 

هەمیشە بەدوای ئامرازێکدا دەگەڕێین کە هێورمان بکاتەوە و ئاسوودە بین و لەکۆتایی ڕۆژەکەدا سەرباری هەموو ماندوویی و کێشەکان لەگەڵ شوێنی کار و خێزاندا، دەمانەوێت هێوربینەوە و بەردەوام بین لە بەسەربردنی ژیانێکی ئاسوودە.

لاڤێندەر یەکێکە لەو ڕووەکانەی سوودێکی زۆری هەیە و یارمەتی هێوربوونەوەی مێشک دەدات و هەر لە کۆنەوە وەک چارەسەرێکی پزیشکی بەکاردێت و زەیتەکەشی زۆر کاریگەرە و یارمەتی چارەسەری زۆر کێشەی تەندروستی دەدات.

سوودەکانی لاڤێندەر:

  • دژە هەوکردنە
  • مێشک هێور دەکاتەوە
  • دڵەڕاوکێ هێور دەکاتەوە
  • چارەسەری سەرئێشە دەکات
  • کەم خەوی چارەسەر دەکات
  • دژی کەڕووە
  • دژە بەکتریایە
  • جەستە پاک دەکاتەوە
  • دژی خەمۆکییە
  • ئازاری جیوبەکان کەم دەکاتەوە

 

شێوازی ئامادەکردنی لیمۆنادەی لاڤێندەر:

١٢ کوپ ئاوی پاکژکراو

یەک کوپ هەنگوینی سروشتی

دوو دڵۆپ زەیتی لاڤێندەر (زەیتی چڕ)

ئاوی شەش لیمۆی فرێش

هەندێک لاڤێندەر وەک جوانکاری

 

هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و وازیلێبهێنە تاوەک بەباشی تێکەڵ دەبێت و پاشان بەپێی ئارەزوو دەتوانیت هەنگوینی تێکەڵ بکەیت.