بۆ ئەوەی دڵخۆشبن بیبەری توون بخۆن

بۆ ئەوەی دڵخۆشبن بیبەری توون بخۆن

تۆ ئەوەیت کە دەیخۆیت ئەو قسەیەیە کە بەردەوام پزیشکەکان دەیڵێنەوە، جونکە خواردن کاریگەری تەواوی لەسەر سیوەی لەش مرۆڤ و کێشمان ھەیە.

کاتێک شۆکۆلاتە دەخۆین ھەست بە دڵخۆشی و ئارامی دەروونی دەکەین، ئەمە تەنھا لەبەر ئەوە نیە ووزە بەخشە بەڵکو شەکری تێدایە کە دیسان کاریگەری دەروونی ھەیەو مرۆڤ چالاک دەکات.

کۆمەلێک خوارد ھەیە کە دەبنە ھۆی دڵخۆشی مرۆڤ، ئەویش بە ھۆی ئەوەیە کە کۆمەلیک ماددەی خۆراکی تێدایە کە دەبنە ھۆی دەردانی زیاتی ئەندرۆفین لە  لەشی مرۆڤ.

 

 بیبەری توون

ھۆکاری دڵخۆشی خەڵکی رۆژھەڵاتی ئاسیا تەنھا ئاوھەاکەی نیە، بەڵکو بەھۆی ئەوەیە ببیبەری توون زۆر برکاردەھێنن لەگەڵ بەھاراتەکان لە خواردنیاندا.
بیبەری توون ئەبێتە ھۆی دەردانی ماددە ئەفێنیەکان لە دەمارەکانداو ئەبدرۆفینی سروشت ئەمەس وا دەکات ھەست بە دڵێشی بکەیت. 
ئەمە جگە لەوەی بیبەر دەبێتە ھۆی لەناوبردنی ڤایریوۆس و بەکتریای ھۆکار بۆ نەخۆسی زستانە وەکو ھەلامەت، کەمێک کاری زیاتر بەکاربھێنەو زەیتی بیبەر بکە ناو سەلاتەو سوپ و خۆو لە سەرمای ستان بپارێزە.


ئەڤۆکادۆ

ئەڤۆکادۆ بە میوە دڵخۆشکەرەکە دەناسرێت! 
ئەمەش بەھۆی ئەوەوەیە کە کۆلینی تێدایەو ھەروەھا بڕێکی زۆە لە ڤایتامین E تێدایە.


کاکاو

زۆر جار دەبیستین کاکاو ئارامبەخشەو ھەستی دڵخۆشی زیادەکات ھەربۆیە منداڵ وگەنجەکان زۆر ئارەزووی دەکەن.
کاکاو یان شۆکۆلاتە بەتایبەت تۆخەکەی شەکرێکی سروشتی تێدایە دەبیتە ھۆی دلخۆشی، بیرمان نەچێت شەکر ھۆکارێکە بۆ چالاکی و دڵخۆشی.
ھەروەھا سەوزەکان و سپێناخ و مەلوفوفەکان وەکو قەنابیت و کەلەرم ھەمان سودیان ھەیەو ھۆرمۆنی ئەندرۆفین زیاد دەکەن و دواجار دەبنە ھۆی ھەست بە دڵخۆشی بکەین.