بووەتە هۆکاری سەرەکیی مردن

بووەتە هۆکاری سەرەکیی مردن

زانایانی پەیمانگای ماکس پلانك لە ئەڵمانیا ئاشکرای دەکەن پیسبوونی هەوا هۆکاری سەرەکی مردنە لە ئێستادا، گەورەترین مەترسیە لەسەر ژیانی مرۆڤ ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی ٨،٨ میلیۆن کەس.

 

وتارە زانستیەکەی پەیمانگاکە کە لە گۆڤاری (European Heart Journa) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە ٧،٢ ملیۆن کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیان لەدەست دەدەن بەڵام پیسبوونی هەوا مەترسی زیاتری لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست کردووە .

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە پیسبوونی هەوا ٢ ساڵ تەمەنی ناوەڕاستی هاوڵاتیانی ئەوروپی کەمکردۆتەوە ، بە پێی توێژینەوەکانی پێشتر ساڵانە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی ئەوروپی بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیانیان لەدەستداوە بەڵام لە ئێستادا ئەو ژمارەیە بۆ ٧٩٠ هەزار کەس بەرزبۆتەوە.

 

وتارە زانستییەکە باس لەوەدەکات، پیسبوونی هەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو منداڵانەش هەیە کە لەدایك نەبوون ، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر شاخوێنبەر و دڕکەپەتك دروست دەکات کە پەیوەندیان بە دڵ و سوڕی خوێنەوە هەیە.