بۆ رێگریکردن لەجموجوڵەکانی داعش ھێزێکی تایبەتی ئەمریکا گەیشتونەتە قەزای روتبە

بۆ رێگریکردن لەجموجوڵەکانی داعش ھێزێکی تایبەتی ئەمریکا گەیشتونەتە قەزای روتبە

بەئامانجی رێگریکردن لەجموجوڵەکانی تیرۆریستانی داعش، ھێزێکی تایبەتی ئەمریکا گەیشتونەتە پارێزگای ئەنبار.
بەپێی وتەی سەرچاوەکان، ھێزیکی تایبەتی ئەمریکا لەقەزای روتبەی سەربە پارێزگای ئەنبار جێگیر بووە بۆ ئەوەی رێگری بکەن لەجموجوڵ و ناردنی ھاوکارییەکان بۆ تیرۆریستانی داعش.
 ھەرچەندە ئاماژە بەژمارەی ھێزەکە نەکراوە، بەڵام ئەوە ئاشکرابووە کەئەو ھێزەی ئەمریکا  بەفرۆکە رەونە کراون و لەباشوری قەزای روتبە جێگیر بوون  بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی نێوان تیرۆریستانی داعش .
لەگەل ئەو فشارەی کەلەسەریانە لەخۆرئاوای موسڵ، لەئێستادا تیرۆریستانی داعش لەھەندێک لە پارێزگاکانی تری عێراق پەلاماری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، لایەن ھێزەئەمنییەکانی عێراقیشەوە پەلامارەکانیان تێک دەشکێندرین.