بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ نرخی تەکسیی دابەزاند

بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ نرخی تەکسیی دابەزاند

دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارێکی وەزیری ناوخۆی ھەرێم بۆ ڕێکخستنەوەی کاری تەکسییەکان  لەناو شارەکاندا و ڕێگریکردن لە فەرمانبەرانی حکومی بۆ کارکردن بە تەکسی، نرخی تەکسی بەشێوەیەکی بەچاو دابەزیوە .

بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ سنووردارکردنی کاری تەکسی لە ھەرێم جگە لە نیگەرانیی بەشێکی زۆری ئەو شۆفێرانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، نرخی ئۆتۆمبێلی تەکسیشی بەھەمانشێوە دابەزاندووە، بەجۆرێک ھێشتا کە بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام نرخی ھەر تەکسییەک لە ئێستا  2 ھەزار بۆ 2500 دۆلار دابەزیوە. 

ھەرچەندە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دوو لایەنەیە و لەبەرژەوەندیی ھەندێک شوفێری تەکسیە و ھەندێکیشیان لێی زەرەر مەند دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارەکە ئەو شۆفێرانەش دڵخۆش ناکات کە بژێویی ژیانیان لەسەر کاکردنی تەکسییە، چونکە دەڵێن: بەوە گرفتەکە چارەسەر نابێت، بەڵکو دەبێت حکومەت ژمارەی تەکسیەکان کەمبکاتەوە و بیانکاتەوە بەژمارەی تایبەت و کێشەکە چارەسەر بکات.