بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتومبێلی لێدراو نیگەرانیی لێکەوتووەتەوە

بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتومبێلی لێدراو نیگەرانیی لێکەوتووەتەوە

بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی ئۆتومبێلی لێدراو و ژێرئاوکەوتوو، نیگەرانیی بازرگانانی ئوتومبێلی بە دوای خۆیدا ھێنا و داوای ھەموارکردنەوەی یاساکە دەکەن. 

وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت: بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی تەمووز دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتەکەش دەڵێت: وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە درێژناکرێتەوە و ھەر بازرگانێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، بۆ ھەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 50 ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.