بنێشت کێشت دادەبەزێنێت؟

بنێشت کێشت دادەبەزێنێت؟

ئەگەر بنێشت بچوویت کیشت دادەبەزێت؟

کیری جانز نووسەری کتبی "The Small Change Diet" واتە رێجیمە ئاسانەکان یان بچووکەکان دەڵێت : چەند کردارێک یان خوویەکی بچووک بۆنمونە جوینی پارچە بنێشتێک لە ھەندێک کەسدا دەبێتە ھۆی کێش دابەزین ئەمە چۆن؟

بەپێی وتەکانی جانز  بنێشت بە دوو شێوە سودی ھەیە، لە ھەندێک کەسدا  دوای خواردنی ژەمەکان راهاتوون پارچەیەک شیرینی بخۆن کەواتە جوینی پارچە بنێشتێک بۆ ئەمانە کافیە و بۆ شیرینی ناگەڕێت، دووەم سودیش بۆ ئەو کەسانەی لەنێوان ژەمەکاندا خواردنی تر دەخۆن ڕەنگە جوڵانی بەردەوامی دەم بە ھۆی بنیشتەوە ئەمەیان بیربباتەوە.

لێکۆڵینەوەیەکیش سەلماندوێنتی بنێشت جوین دەبێتە ھۆی نەھێشتی حەزی خواردن، بەتایبەت شیرینی و ژەمە بچووکەکان. بەڵام لە لیکۆلێنەوەیەکی تردا دەرکەوتوە بنێشت نابێتە ھۆی نەھێشتنی شەھیەو کەم خورادن بەڵام ژەمە بچووکەکان کەمدەکاتەوە.
دیسان لە لێۆلینەوەیەکی تریشدا دەڵێت ئەو خواردنانەی ماددە سودبەخشەکانی کەمتر تێدایە دەبێتە ھۆی سوتانی کالۆری زیاتر.

ئەوەشتان بیرنەچێت ڕۆژانە جوینی چەند پارجە بنێشتێک کێشت دانابەزێنێت چونکە نابێتە ھۆی سوتانی کالۆریەکی زۆر، کاتێک لەرێستۆرانتێک نان ئەخۆێت و شیرینیەکی زۆر دەکەیت بەسەریدا ھیچ لەو کالۆریانە کەم نابێتەوە تەنھا بە وەرزش نەبێت.

ئێستاش ھەندێک کەس سورن لەسەر ئەوەی کە بنێشت کرداری ھەرس باشتر دەکات و کالۆری دەسوتێنێ بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە، بەڵام دەکرێت بنێشت یاریدەردەر بێت بۆ دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمە بجووکەکان لە ناوەڕاستی رۆژ و شەو  یان خواردنی شیرینی. هەموو ئەم لێکۆڵینەوانەش ئەوە دەردەخات کاریگەری جوینی بنێشت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازەو  پەیوەستە بە شێوازی خواردنی کەسەکەوە.

 جانز دەلێت: ئەگەر کاتەکان زیاتر لە ماڵەوە بەسەردەبەیت بەتایبەت خانمان و ھاتووجۆی چێشتخانەکەو زوو زوو دەکەیت ، ئەوا دەم مەشغول بکە بە پارچەیەک بنێشتھەم تامێکی خۆشی ھەیە وهەم لە جیاتی ئەو پارجە شیرینی و خواردنانەی لەسەر مێزەکەت دانراوە.

 چەند رێنمایەک بۆ ئەوانەی بنێشت زۆر دەخۆن:

١- بنێشتی بێ شەکر بەکاربھێنە.
٢-لە ڕۆژێکدا لە ٦ پارجە زیاتر مەجوو.
٣-ھەمیشە بنێست لە گیرفانتدا بێت.
٤-ئەگەر تا ئێستا خوو بە بنێشت جوینەوە نەگرتووە ئەوا دەست پێمەکە، ھەندێ شتی تر ھەمان کاری خۆی دەکات بۆ کۆتای ھێنان بە ژەمەکەو وەکو چایەک یان قاوەیەک و پارچەیەکی زۆر بچوکی شۆکۆلاتە.