بانکی ناوەندی ستراتیژیەتی رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی دراو پێشکەش دەکات

بانکی ناوەندی ستراتیژیەتی رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی دراو پێشکەش دەکات
بانکی ناوەندی عێراقی، بەم نزیکانە رەشنووسی ستراتیژی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی دراو و پشتیوانیی کردن لە تیرۆر بۆ ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢١ پێشکەش دەکات، کە ئەوەش یەکەم ستراتیژییەتە لەدوای دامەزراندنەوەی دەوڵەتی عێراقەوە داڕێژرابێت. 
لەوبارەیەوە "عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوودا، کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەن لەبارەی سپیکردنەوەی دراو و پشتیوانیی کردن لە تیرۆر ئەنجامدراوە و لەبارەی رەشنووسی تراتیژییەتەکەوە گفتوگۆیان کردووە و لەسەر بنەمای بەشداریی کردنی ھەموو ئەو دامەزراوانە دارێژراوە، کە پەیوەندییان بە سپیکردنەوەی دراو ھەیە، بەمەبەستی دانانی پلانی کارکردن بۆ داھاتوو لەھەموو بوارەکاندا.