بانكی نێودەوڵەتی: ئابوری عێراق گەشە دەكات

بانكی نێودەوڵەتی: ئابوری عێراق گەشە دەكات

بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی 2018 ئابوری عێراق بەرێژەی لە سەدا 2.8 گەشە بكات بەتایبەتی دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دەستپێكردنی پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە كە هەنگاوێكی باش دەبێت بۆ گەشەكردنی ئابوری عێراق.

پێشبینیشكراوە ئەمساڵ لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا داهاتی هەر تاكێك لە بەرهەمیی ناوخۆیی بەرێژەی لە سەدا 1.8 زیاد بكات، بەڵام لە ساڵانی 2020 و 2021دا ئەو رێژەیە بۆ 1.3 كەمبكاتەوە.