بافڵ تاڵەبانی: ریفراندۆم مافی رەوای گەلی کوردە، بەڵام...

بافڵ تاڵەبانی: ریفراندۆم مافی رەوای گەلی کوردە، بەڵام...

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: کورد مافی خۆیەتی ریفراندۆم ئەنجامبدات، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمە.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی "بلا قیود"ی کەناڵی "بی بی سی عەرەبی" بافڵ تاڵەبانی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاندووە: ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ مافێکی رەوایە و گەلی کورد مافی خۆیەتی ریفراندۆم ئەنجامبدات، بەڵام ئەوەی جێی پرسە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەکە بوو، ئایا کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم گونجاو بوو؟ ئایا کورد بەپێی پێویست لەناوخۆیدا یەکگرتوو بوو؟ ئایا ئەنجامدانی ریفراندۆم لەوکاتەدا پێویست بوو؟

لە بەشێکی وتەکانیدا، بافڵ تاڵەبانی رەتیکردووەتەوە لەبارەی لێکەوتەکانی ریفراندۆم سەرزەنشتی لایەنێکی دیاریکراو بکرێت، چونکە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان بەشداربوون لە بریاری ریفراندۆمدا.

ئەم چاوپێکەوتنەی بافڵ تاڵەبانی لە کەناڵی "بی بی سی عەرەبی، رۆژی یەکشەممە سەعات 8:30 بە کاتی هەرێمی کوردستان پەخش دەکرێت.