بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

دەستەی كەشناسی عێراق ئاشكرایكرد، لەرۆژی چوار شەممەوە شەپۆلی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق دەستیپێدەكاتەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، رۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست و باشوری عێراق ئاسمان هەوری چڕ دەبێت و لە كاتەكانی شەوەوە لە زۆربەی ناوچەكان شەپۆلی بارانبارین دەست پێدەكات، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزێت، بۆ رۆژی پێنج شەممەش شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێك لە ناوچەكانی باشوری عێراقیش خۆڵبارین دەست پێدەكات. 
ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەور و هەتاو دەبێت و نزمترین پلەی گەرما شەش پلەی سەدی و بەرزترین پلەی گەرماش 20 پلەی سەدی دەبێت.