ئەڵمانیا زیاتر لەیەک ملیار یۆرۆ بۆ ھاوڵاتیانی سوریا تەرخاندەکات

ئەڵمانیا زیاتر لەیەک ملیار یۆرۆ بۆ ھاوڵاتیانی سوریا تەرخاندەکات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی دەیەوێت بەبڕی زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ وەک ھاوکاری مرۆیی پێشکەشی ھاوڵاتیانی سوریا بکات.

ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، لە دوای ٨ ساڵ لە جەنگی سوریاو ئەو رەوشە نوێیەی ھاتۆتە ئاراوە، بەڵام ھیچ لە خەم و مەینەتی ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە کەم نەبۆتەوە.

لەبارەی رەوشی ئیدلب و نیگەرانی وڵاتەکەشی ئاماژەی بەوە کردووە، دەبێت بەھەر نرخێک بێت رێگری لە ئاڵۆزییەکانی ئیدلب بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاند، تا کاتێک کە سوریا رەوشێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان نەڕەخسێنێت، دەبێت جیھان پشتیوانی لە ئاوارەکانی ناوخۆی سوریا و وڵاتانی دراوسێ بکات، جەخیشیکردەوە، بەرلین لە کۆنفرانسی ئەمساڵدا لە برۆکسل زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ وەک کۆمەکی مرۆیی پێشکەشی ھاوڵاتیانی سوریا دەکات.