ئەو دەمانچەیەی ڤان کوخ خۆی پێ کوشت دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە

ئەو دەمانچەیەی ڤان کوخ خۆی پێ کوشت دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە پاریسی پایەختی فەرەنسا، ئەو دەمانچەیەی وێنەکێشەی هۆڵەندی بەناوبەنگ " ڤنسنت ڤان کوخ" خۆی پێ کوشت لە فەرەنسا ساڵی ١٨٩٠، بە بڕی ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دۆلار خرایە زیادکردنی ئاشکراوە.

هونەرمەندی بەناوبانگ ڤان کوخ دوای چەند ساڵێک بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشی دەروونیدا بەم دەمانچەیە هەوڵی خۆکوشتنی دا، دەمانچەکە جۆری "لۆڤۆشۆ"یە و بەشێکی تاوەک ئێستا وونبووە، ئەو کەسەشی کە لە مەزادەکەدا کڕییەوە لەڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی کرد و نازانرێت کێیە و بڕێکی زۆر پارەی لەوە زیاتر دانا کە بۆی مەزەندە کرابوو.

ڤان کوخ لە ژیانیدا بە زۆر کێشەی دەروونیدا تێپەڕبووە و خەمۆکی هەبووە، ئەم کێشانەشی لە هونەرەکەیدا ڕەنگی داوەتەوە و زۆربەی وێنەکانی ئەستێرە و خڕی خۆری تێدایە.

ئەوەش ناسراوە کە بەشێکی گوێچکەی چەپی خۆی بڕیوە بە گوێزانی ڕیش تاشین لەکاتی گفتوگۆیەکی بەهێزدا لەگەڵ "پۆل جۆجان"ی هاوڕێی.

ڤان کوخ ساڵی ١٨٩٠ لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا لە ئۆفێر شیرواز نزیک پاریس لە کێڵگەیەکدا دوای دوو ڕۆژ لە تەقاندنی فیشەک بە سنگی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە.

ئەم دەمانچەیە تاوەک شەستەکانی سەدەی پێشوو نەدۆزراوەتەوە، دواتر لەلایەن جووتیارێکەوە دۆزراوەتەوە لە هەمان کێڵگەدا و لەکۆتایدا کەوتۆتە لای ژنێک کە کوڕەکەی لەم زیادکردنە ئاشکرایەدا فرۆشتوویەتی.