ئەو خوێندكارانەی لە ڕیزەكانی پێشەوەی پۆل دادەنیشن زیرەكترن

ئەو خوێندكارانەی لە ڕیزەكانی پێشەوەی پۆل دادەنیشن زیرەكترن

پێدەچێت ئەو بۆچوونە باوەی كە پێی وایە ئەو خوێنكارانەی كە لە پۆلدا لە ڕیزەكانی پێشەوە دادەنیشن لەو خوێنكارانە زیرەكترن كە لە ڕیزەكانی دواوە دادەنیشن، ئەگەرچی ئەو بۆچوونە باوە بە گشتی بۆ هەموو خوێندكارێك ڕاست نییە بەڵام پێدەچێت بنەمایەكی زانستیشی هەبێت .

 

توێژینەوەیەكی زانستی كە زانكۆی "تۆبنگن"ی ئەڵمانی ئەنجامیداوە، دەری خستووە ئەو خوێندكارانەی كە لە پۆلدا لە ڕیزەكانی پێشەوە دادەنیشن توانای فێربوون و تێگەیشتنیان زیاترە لەو خوێندكارانەی كە لە دواوە دادەنیشن، توێژینەوەكە ٨١ خوێندكاری بە نموونە وەرگرتووە دابەشكراون بەسەر چەند پۆلێكدا کە تایبەت بەو توێژینەوەیە دروستكراون .

 

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەو خوێندكارانەی لە پێشەوە دادەنیشن توانای شیكاركردنی ڕاهێنانەكانی ماتماتیكیان زیاترە لەو خوێندكارانەی كە لە ڕیزی دواوە دادەنیشن .