ئەو خواردنانەی کالۆرییان کەمە و یارمەتی کێش دابەزاندن دەدەن

ئەو خواردنانەی کالۆرییان کەمە و یارمەتی کێش دابەزاندن دەدەن

کەم  کردنەوەی ئەو کالۆرییەی وەریدەگریت لەڕێگای خۆراکەوە یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات.

خواردنەکان هەموو یەکسان نین لەڕووی دەوڵەمەندییان بە ماددە خۆراکییەکان وجیاوازن لە کالۆریدا واتە لە هەبوونی یەکەی گەرمی تییاندا، کالۆریش هەتاوەک کەمتر بێت کەمتر کێش زیاددەکات.

ئەو خواردنانەی کالۆرییان کەمە:

  1. گۆشت و پەلەوەرەکان: گۆشتی بێ چەوری وەک ستیک، سنگی مریشکی بێ پێست، سنگی قەل.

  2. ماسی و خواردنە دەریاییەکان.

  3. سەوزەواتەکان: بەتایبەت سەوزە گەڵادارەکان، خەیار، قارچک و بیبەری شیرین.

  4. میوە و بێرییەکان: شیلک و توو و تووتڕک و هەموو جۆرەکانی بێرییەکان، شوتی، کیوی و سندی.

  5. پاقلەمەنییەکان: ماش، نیسک.

  6. شیرەمەنییەکان و هێلکە: بەتایبەت ماست و پەنیرە کەم چەورییەکان.

  7. دانەوێڵەکان: گەنمەشامی، شۆفان، کۆنیا و برنج بە پڵاو.

  8. چەرەسات و تۆوەکان: بندوق، شیری بادەم.

  9. خواردنەوەکان: ئاو، چای بێ شەکر، قاوەی ڕەش و سادە.

  10. بەهاراتەکان.