ئەو بۆنەی لەنەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بڵاوبۆوە هیچ زیانێكی نەبووە

ئەو بۆنەی لەنەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بڵاوبۆوە هیچ زیانێكی نەبووە

ئەو بۆنەی لەنەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بڵاوبۆوە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە و باری تەندروستی سەرجەم منداڵەكانی ناو نەخۆشخانەكە جێگیرە.
دكتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندورستی سلێمانی بەكوردسات نیوزی راگەیاند، درەنگانێكی شەوی دوو شەممە بۆنێك  لەنەخۆشخانەی  دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری سلێمانی بڵاوبۆتەوە 
هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە و هیچ منداڵێكیش بەهۆی ئەوبۆنەوە گرفتی تەندورستی بۆ نەووە.
وتەبێژی تەندورستی سلێمانی وتیشی لێكۆڵینەوە لەهۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەو بۆنە دەكرێت.