ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 52ەهەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
لە نوسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، لە كۆبونەوەكەدا دەنگدەدرێت لەسەر جێگیركردنی (حسێن محمود ئیبراهیم) قائیمقامی رانیە بەوەكالەت بۆ جێگركردنی لەو پۆستە بە هەمیشەیی. هاوكات  بڕیاردان لەسەر هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ساڵی 2015ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەخرێتە دەنگدانەوە، هەروەها گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی كێشەی هاوڵاتیان و قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون.