ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای گێڕانەوەی پارەكانی عێراقی دواخست

ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای گێڕانەوەی پارەكانی عێراقی دواخست

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری گێڕانەوەی پارەكانی عێراقی دواخست  "ئەڵماس فازیل" ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، لە كۆبونەوەی رۆژی دوو شەممەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكانی  چاكسازی و هاتووچۆ  و وەزارەتی پەیوەندییەكان و تەكنەلۆجیا و پڕۆژەی چاودێری كۆمەڵایەتی كراوە. 
ئەڵماس فازیل وتیشی، لەسەر داوای لیژنە تایبەتمەندەكان، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری گێڕانەوەی پارەكانی عێراقی دواخست