ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ھەمواری یەکەمی یاسای بودجە دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ھەمواری یەکەمی یاسای بودجە دەدات

لە کۆبونەوەی ئەمرۆیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پێشنیاری ھەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەدات .

بەپێی خشتەی کاری کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمرۆ دەنگ لەسەر چەند پێشنیار و پرۆژە یاسایەک دەدرێت کە گرنگترینیان پێشنیاری ھەمواری یەکەمی یاسای بودجەیە.

ھەروەھا پرۆژە یاسای بەخشین لە سزا گومرگییەکان و پرۆژە یاسای ھەمواری دوەمی یاسای سەندیکای جیۆلۆجییکاران و راسپاردە تایبەتەکان سەبارەت بەچارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێ بوون دەخرێنە دەنگدانەوە و خوێندنەوی دوەم پرۆژە یاسای پەیوەندی و زانیارییەکان دەکرێت .