ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا زیانلێكەوتووانی لافاو قەرەبوو بكرێنەوە

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا زیانلێكەوتووانی لافاو قەرەبوو بكرێنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەزامەندی لەسەر پێشنیازێك دەربڕی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی ئەم دواییەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.

مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەكوردسات نیوزی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەراندا پرسی زیانلێكەوتووانی لافاو تاووتوێكرا و پێشنیازێك بۆ قەرەبووكردنەوەیان خرایەڕوو.
وتیشی، وەك نوێنەرانی كەركوك پشتیوانی پێشنیازەكەیان كرد كە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا و پاشان پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن كراو پەسەندیش كرا.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی داوایانكردووە بڕیارەكە زیانلێكەوتووانی كەركوك و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بە تایبەتی زیانلێكەوتووانی هاووڵاتیانی سنووری تەقتەق و پردێ و نۆژەنكردنەوەی رێگەی نێوان كەركوك و كۆیە كە ئەویش بەهۆی لافاوەوە زیانی بەركەوتووە.