ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی پارە و سامانەکانی عێراق دەدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لەبڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر یاسای چاکسازی ژمارە ٩ی ساڵی  ٢٠١٢ دەدرێت کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پارە و سامانەکانی عێراق و لەلایەن ھەردوو لیژنەی دەستپاکی و داراییەوە ئامادەکراوە، دواتریش دەنگ لەسەر یاسای ھەموارکراوی کۆمپانیاکان دەدرێت.

لە بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکەشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیا و زانیاری و پرۆژە یاسای چاکسازی یەکەمی یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠١٦ی وەزارەتی ناوخۆ و  پرۆژە یاسای بەئەندامبوونی عیراق لە رێکەوتنی تایبەت بە پێودانگە جیھانییەکان بۆ بیمەی کۆمەڵایەتی دەکرێت و گفتوگۆش لەسەر پرۆژە یاسای ھاتوچۆ دەکرێت.دەنگ لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی پارەو سامانەکانی عێراق دەدرێت.