ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەگەڵ مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان کۆبۆوە

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەگەڵ مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان کۆبۆوە

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەگەڵ مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی کۆبووەوە.

سۆران جەمال تاھیر لەلێدوانێکدا بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ، ئەنجومەنی ناوەندی ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە بۆ ھەڵسەنگاندنی کارەکانی مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکانی یەکێتی لەسەر ئاستی  ناوخۆ و عێراق و وڵاتانی دەرەوە.

 بەوپێەی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا  پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی چووە قۆناغی ھەوراز و نشێوەوە  لەگەڵ ئەوەی  مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکانی یەکێتی زۆرکاری باشیان کردووە .

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ڕاپۆرتە رێگە خۆشکەردەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی زیاتر رێکبخرێتەوە، ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ لایەنەکانی تردا درووست بکەن. ھەروەھا ھەوڵدەدەن، لەماوەی داھاتوودا کۆنفرانسێکی گشتی بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە رێکبخەن و کارەکانیان بەرەوپێشەوەبەرن ، ئەوەش ھەنگاوێک دەبێت بۆ کارئاسانیکردن بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی.

ھاوکات ئاماژەی بەوەشکرد لەکۆبوونەوەکەدا ناوی ئەندامانی مەکتەبی چاودێری دارایی دەخەنە دەنگدانەوە ، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت ئەوەش لەسەر پێشنیاری مەکتەبی چاودێری دارایی بووە .