ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لێپرسینەوە لەگەڵ کوڕ و زاواکەی"ترامپ"دا دەکات

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لێپرسینەوە لەگەڵ کوڕ و زاواکەی"ترامپ"دا دەکات
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لێپرسینەوە لەگەڵ کوڕ و زاواکەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی وڵاتـەکەدا دەکات. 
لیژنەی کاروباری دادوەری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاندووە ھەفتەی داھاتوو کوڕە گەورەکەی ترامپ و "پۆڵ مانافۆرت"ی زاوای کە لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرپەرشتی ھەڵمەتەکەی ترامپی دەکرد لەبەردەم ئەنجومەنی پیراندا لێدوانی خۆیان دەدەن سەبارەت بەو تۆمەتانەی بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ رووسیادا ئاراستەیان دەکرێت. بانگھێشتکردنەکەی کوڕ و زاواکەی ترامپ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا زانیاری لەبارەی بەشداریکردنیان لەکۆبونەوەیەک لەگەڵ پارێزەرێکی رووسیدا ئاشکرا کە ھاوینی رابردوو بەرێوەچووە و ئامانجی کۆبونەوەکە وەرگرتنی چەند زانیارییەک بووە  تایبەت بە ھیلاری کلنتۆن کە زیانی پێبگەیەنێت.