ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان تاووتوێ دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە کەیەکێکیان کشانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییە لەحکومەت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کوردسات نیوز کەوتوون، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و تیایدا گفتوگۆ لەسەر کشانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و کۆمەڵ دەکرێت لەحکومەت، لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەشدا خۆپیشاندان و ناڕەزایی ھاوڵاتییان و رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی چەند شارو شارۆچکەیەکی ھەرێم تاووتوێ دەکرێت.