ئەم چوار خووە کێشت زیاددەکات پێش ئاهەنگەکەت

ئەم چوار خووە کێشت زیاددەکات پێش ئاهەنگەکەت

خانمان هەمێشە دەیانەوێت پێش ئاهەنگی هاوسەرگیرییان کێشیان دابەزێت و جەستەیەکی جوانیان هەبێت، چەند خوویەک هەیە لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی سروشتی کەسەکە ئەنجامی دەدات بەڵام دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی و باشترە لێی بەدووربێت.

  1. بیرت بچێتەوە نان بخۆیت: گەر ژەمێک بپەڕێنیت و پێت وابێت کێشت دادەبەزێت، هەڵەیت بەتایبەت لە پەڕاندنی نانی بەیانیاندا چونکە مێتابۆلیزمی جەستە خاو دەبێتەوە.

  2. بە خێرایی نان خواردن: مێشک ٢٠ خولەکی دەوێت تاوەک دەزانێت تۆ نان دەخۆیت و تۆ کەی تێر دەبیت، بۆیە بە هێواشی نان بخۆ بۆ ئەوی بڕێکی زۆر نەخۆیت.

  3. خواردنەوە گازییەکان جۆری دایەت: گەر پێت وابێت خواردنەوە گازییەکانی جۆری دایەت هەڵبژاردەیەکی باشە ئەوا هەڵەیت چونکە شیرینە و بە هەمان شێوە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

  4. کەم خەوتن: دەبێتە هۆی تێکچوونی دەردانی ڕێژەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل و مێشک بڕیاری هەڵە دەدات و زیاتر خواردنی ناتەندروست دەخۆیت.