ئەمساڵ زیاتر لەیەک ملیۆن و٧٠٠ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێم

ئەمساڵ زیاتر لەیەک ملیۆن و٧٠٠ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێم

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار گەشتیار روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە. 

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو پلانەی بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری ھەرێم جێبەجێی دەکەن، لەماوەی رابردوودا ژمارەی گەشتیارانی ھەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە.

 وتیشی، ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی لەرێی کارو چالاکییەکانیانەوە ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار بۆ ھەرێم رابکێشن بەجۆرێک تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بگەیەننە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار.