ئەمساڵ ئێرانییەكان بەشداری رێورەسمی حەج دەكەن 

ئەمساڵ ئێرانییەكان بەشداری رێورەسمی حەج دەكەن 

ئەكبەر رەزایی یاریدەدەری رێكخراوی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، حاجیانی ئێران ئەمساڵ بەشداری مەراسیمی حەج دەكەن، بەڵام  ناردنی ئێرانییەكان بۆ بەجێهێنانی عومرە لە سعودیە دەستپێناكاتەوە.

یاریدەدەری رێكخراوی حەج و زیارەتی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2015ەوە هیچ هاوڵاتیەكی ئێران بۆ بە بەجێهێنانی رێوڕەسمی عومرە رەوانەی سعودیە نەكراون، ئەمساڵیش هیچ دەرفەتێك نەماوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی رەوانەی سعودیە بكرێن، چونكە هیچ رێككەوتنێك لەنێوان سعودیە و ئێران لەوبارەیەوە نییە، وتیشی، بۆ ئەمساڵ هاوڵاتیانی ئێران بەشداری بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەكەن لەسعودیە و یەكەم كاروانی حاجیانیش لە 8ی تەموزدا لە ئێرانەوە رەوانەی سعودیە دەكرێن، كاریش دەكەن بۆ ئەوەی لە دوای وەرزی حەجی ئەمساڵ ناردنی ئێرانییەكان بۆ بەجێهێنانی مەراسیمی عومرە دەستپێبكاتەوە.