ئەمریکا مەرجە 12 خاڵییەکەی دەکاتە بنەمای رێککەوتن لەگەڵ ئێران

ئەمریکا مەرجە 12 خاڵییەکەی دەکاتە بنەمای رێککەوتن لەگەڵ ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مەرجە 12 خاڵییەکە دەکاتە بنەمای ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران

مورگان ئورتیگوس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێ، تاکە رێگەچارەیە بۆ کۆتاییھێنان بە ھەڕەشەکانی ئێران و ناکۆکییەکانی ھەردوو وڵات. 

وتیشی: ئەو مەرجە 12 خاڵییەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندون، دەبێت بکرێنە بنەمای ئەو رێککەوتنە. 

ئورتیگوس راشیگەیاند: ئەو سزا نوێیانەی خراونەتە سەر ئێران، تەواوی کۆمپانیاکانی پترۆ کیمیایی و ئەو لایەنانەش دەگرێتەوە کە پشتگیریی داریی پێشکەشی ئەو کۆمپانیایانە دەکەن. 

جەختیشی کردەوە لەوەی، فشارەکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران بەردەوام دەبن و ھیچ ئاسانکارییەک ناکەن بەرامبەر بە سیستمی مووشەکی و ئەتۆمی ئێران، چونکە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی سوورن لەسەر ئەوەی پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی ئێران و چالاکییەکانیان، پێشێلکارییە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ.