ئەمریکا فشار دەخاتە سەر بەغداد بۆ زیادکردنی بەشە بودجەی ھەرێم

ئەمریکا فشار دەخاتە سەر بەغداد بۆ زیادکردنی بەشە بودجەی ھەرێم
عەبدولڕەحمان لویزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند  ، ئەمریکا فشار دەخاتە سەر حکومەتی عێراق تا بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لەپرۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠١٨ دا زیاد بکات .
ئەو پەرلەمانتارە لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرباری زیادبوونی فشارەکانی ئەمریکا بەڵام بەغداد سوورە لەسەر ئەوەی بەشە بودجەی ھەرێم و تەواوی ناوچەکانی عێراق بەپێی ژمارەی دانیشتوان دیاری بکات تا لەو رێیەوە کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان بھێنێت و سنورێک بۆ فشارەکان دابنێت  ، وتیشی، بەرەچاوکردنی ژمارەی دانیشتوان ، بودجەی ھەرێمی کوردستان ئەگەر زیادیش بکرێت رێژەی لە سەدا ١٣ تێناپەرێنێت بەو پێیەی ئەو رێژەیە دادپەروارەنەیە و بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانە .