ئەمریکا داوا لە سعودیە دەکات رێ لەبەردەم گەیاندنی کۆمەکە مرۆییەکان بۆ یەمەن ھەموار بکات

ئەمریکا داوا لە سعودیە دەکات رێ لەبەردەم گەیاندنی کۆمەکە مرۆییەکان بۆ یەمەن ھەموار بکات
ئەمریکا جارێکی تر داوای لە سعودیە کردەوە رێ لەبەردەم گەیاندنی کۆمەکە مرۆییەکان بۆ یەمەن ھەموار بکات.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سعودیە کرد دەستبەجێ رێ لەبەردەم گەیاندنی کۆمەکە مرۆییەکان بۆ یەمەن ھەموار بکات، (ریکس تیلەرسن) وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش داوای لە سعودیە کرد بە سیاسەتەکانیدا بچێتەوە و رێ لەبەردەم گەیاندنی کۆمەکە مرۆییەکان بۆ ھاوڵاتیانی یەمەن ھەموار بکات. ترامپ لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کردبوو یاریدەدەرەکانی خۆی راسپاردووە پەیوەندی بە کاربەدەستانی سعودیەوە بکەن و داوایان لێ بکەن رێ لەبەردەم گەیاندنی خۆراک و سوتەمەنی و دەرمان بۆ ھاوڵاتیانی یەمەن ھەمواربکەن.