ئەمریكا: زۆرینەی سیاسییەكانی عێراق لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانمان نین

ئەمریكا: زۆرینەی سیاسییەكانی عێراق لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانمان نین

بەوتەی هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، زۆربەی سیاسییەكانی عێراق، دژی بیرۆكەی تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتەن لە عێراقدا.

جۆی هوود هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد رایگەیاند، زۆربەی لێپرسراوە سیاسییەكانی عێراق، دژی بیرۆكەی تایبەت بە كشانەوەی ئەمریكان لە عێراقدا، بەو پێیەی لەدوای پڕۆسەی ئازادی لە ساڵی 2003 و دواتر جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش، ئیدارەی واشنتۆن لەسەرجەم بوارەكاندا هاوكاری بەغدادی كردووە.
لەماوەی رابردوودا هاوپەیمانی سائیرون كە لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكرێت، داوای ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژە یاسای تایبەت بە كشانەوەی هێزە بیانییەكانی كردبوو، لە خاكی عێراقدا.
هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد وتیشی، بەهۆی ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسییەكان لەسەر پرسی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق، ئەستەمە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران رەشنوسی پڕۆژە یاساكە، بخاتە ناو كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتوو.