ئەردۆغان خۆرئاوا بە هۆكاری ناجێگیریی لیرە دەزانێت

ئەردۆغان خۆرئاوا بە هۆكاری ناجێگیریی لیرە دەزانێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا خۆرئاوا بە هۆكاری ناجێگیریی دراوی وڵاتەكەی دەزانێت.

ئەردۆغان لە وتەیەكیدا لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەكردووە بەرزی و نزمی بەهای لیرە هەوڵێكی وڵاتانی خۆرئاوایە، بەتایبەتی ئەمریكا بۆ گوشار خستنە سەر توركیا بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكەی ئەو وڵاتە. رۆژی 5 شەممە لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا لەسەدا 5ی بەهاكەی لەەستدا. لە ساڵی رابردوشەوە لیرە تیكڕا لەسەدا 30ی بەهاكەی لەدەستداوە.

سەرۆكی توركیا جەختیشی كردۆتەوە لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەرامبەر بەو كەسانەی لەناوخۆی توركیادا رۆڵیان هەیە لە ناجێگیركردنی بەهای لیرە. ئەردۆغان وتوشیەتی لە وەرزی هاویندا رێژەی بێكاری لە توركیا بۆ زیاتر لە لەسەدا 10 كەمدەبێتەوە.