ئێران بەرھەمھێنانی نەوتی کەمکردەوە بۆ پاراستنی گیانی لێقەوماوانی لافاو

ئێران بەرھەمھێنانی نەوتی کەمکردەوە بۆ پاراستنی گیانی لێقەوماوانی لافاو

ئێران بەرھەمھێنانی نەوتی  کەمکردەوە بۆ پاراستنی گیانی لێقەوماوانی لافاو. بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای خوزستانی باشوری خۆرئاوای ئێران لەوبارەیەوە رایگەیاند بەربەست دروستکردن بۆ سەرڕێژبوونی ئاوی ھۆڕی گەورە دوورە لە ڕاستیەوە.

پارێزگای خوزستان چەندین کێڵگە و دامەزراوەی نەوتی لێ یە و یەکێکە لەو ناوچانەی ئێران کە لەماوەی رابردودا روبەڕوی شەپۆلێکی بارانبارین و لافاوی گەورە بۆتەوە و لە چەند رۆژی رابردودا وەزارەتی نەوتی ئێران روبەڕوی رەخنەی زۆر بۆتەوە کە لە ھەوڵێکدا بۆ پاراستنی پڕۆژەکانی نەوت لەو پارێزگایە رێگری کردووە لە پڕبوونی ھۆری گەروە کە لە چەند ساڵی رابردودا بە کاریگەریی وشکەساڵی مەترسیی لەناوچونی لەسەر بوو.

وەزیری نەوتی ئیران جەختیشی کردۆتەوە لەوەی لە ھەوڵێکدا بۆ پاراستنی گیانی لێقەوماوانی لافاو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتیان لەو نتاوچەیەدا کەمکردۆتەوە.