ئیلھام ئەحمەد گەیشتە فەڕەنسا 

ئیلھام ئەحمەد گەیشتە فەڕەنسا 

دوای سەردانەکەی بۆ  ئەمریکا، ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات گەیشتە فەڕەنسا و  بریارە لەلایەن لێپرسراوانی کۆشکی ئەلیزێوە پێشوازی لێبکرێت.

ئیلھام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و چاوەڕواندەکرێت لە کۆشکی ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا و چارەنووسی ئیدارە خۆبەڕێوەبەرییەکانی خۆرئاوای کوردستان تاووتوێ بکەن.

پێشتر ئیلھام ئەحمەد سەردانی ئەمریکای کرد و لە نزیکەوە چاویکەوت بە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا و ھاوکات لەگەڵ چەندین لێپرسراوی تری ئەمریکا کۆبووەوە.