ئیسرائیل زیاتر لە 100 ئامانجی لەناو کەرتی غەزە بۆردومانکرد

ئیسرائیل زیاتر لە 100 ئامانجی لەناو کەرتی غەزە بۆردومانکرد

لە بەرامبەر ئەو دوو مووشەکەی لە کەرتی غەزەوە ئاڕاستەی شاری تەل ئەبیب کرا، ئیسرائیل زیاتر لە 100 ئامانجی لەناو کەرتی غەزە بۆردومانکرد. 

لەدوای ھێرشە فراوانەکەی ساڵی 2014، ئەمە یەکەمینجارە ئیسرائیل ھێرشی ئاوا گەورە دەکاتە سەر کەرتی غەزە، ھێشتا ھیچ راپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانە گیانیەکانی ئەو ھێرشەی ئیسرائیل بڵاونەکراوەتەوە کە 6 باڵەخانەی لەناو کەرتی غەزە کردووەتە ئامانج، ئەو باڵەخانانە ھێزە ئەمنیەکانی تێدا بووە و لەکاتی ھێرشەکەدا چۆڵکراوە. 

ئەو دوو مووشەکەی ئاڕاستەی تەل ئەبیب کراون ھیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام پشێویی لەناو دانیشتوواندا لێکەوتووەتەوە. 

ئەو پەرەسەندنانە لە سەروبەندی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئیسرائیلدایە کە بڕیارە لە 9ی نیسانی داھاتوو سازبدرێت و تیایدا بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خۆی بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی حکومەت پاڵاوتووە و بەڵینی داوە گۆڕانکاری لە ئەولەویەتەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلدا بکات.