ئۆپیک: لەمانگی ئەیلولدا یەدەگی نەوتی رێکخراوەکە بۆ کەمتر لە ٣ ملیار بەرمیل کەمبۆتەوە

ئۆپیک: لەمانگی ئەیلولدا یەدەگی نەوتی رێکخراوەکە بۆ کەمتر لە ٣ ملیار بەرمیل کەمبۆتەوە
"محمد بارکیندۆ" ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند ، لە مانگی ئەیلولدا یەدەگی نەوتی رێکخراوەکە بۆ کەمتر لە ٣ ملیار بەرمیل کەمبۆتەوە  ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک و دەوڵەتە سەربەخۆکانی بەرھەمھێنەری نەوت پابەندن بەبەردەوامییدان بەو رێککەوتنەی بۆ کەمکردنەوەی بری بەرھەمھێنانی نەوت ئیمزایان کردووە ، تا ئەو کاتەی نرخی نەوت بە تەواوی لە بازارەکانی جیھاندا جێگیر دەبێت.
ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک راشیگەیاندووە کە ھیوایان ھەیە دیالۆگی بونیاتنەر لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی نەوتی بەردینی ئەمریکی ئەنجام بدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەھۆی رووداوەکانی سعودیەو چەند وڵاتێکی ناوچەکە نرخی نەوت لەبەرزبوونەوەدایەو نرخی ھەر بەرمیلێکی نەوتی برێنت ٦٠ دۆلاری تێپەڕاندوە.