ئۆپیک لەرێگەی سندوقێکەوە پشتیوانی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دەکات

ئۆپیک لەرێگەی سندوقێکەوە پشتیوانی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دەکات

لە ھەوڵێکدا بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو، سندوقی ئۆپیک بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی ناسراو بە (ئۆفید) بڕی ٣٠٣ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوریی ھەندێک لەو وڵاتانە.

ئەو بڕە پارەیەش  پرۆژەکانی تایبەت بە کەرتی گواستنەوە و ئاو و وزە لەو وڵاتانە دەگرێتەوە.

ئەنجومەنی سندوقی ئۆپیک بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکردووە، ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بە پشتیوانیکردنی پڕۆژە زیندووەکانی گەرتی گشتی لە ھیندۆراس و مەدغەشقەر و ماڵدیڤ و سەنیگال و سورینام و ئۆزبەگستان.

ئەنجومەنی سندوقی ئۆپیک بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی بەجیا بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریشی تەرخانکردووە بۆ پڕۆژەکانی  تایبەت بە گەیاندنی ئاوی پاکژ بۆ گوندنشینەکانی وڵاتی چاد.