ئوردن ١٣٠٠ پارچە ئاسەواری ڕادەستی عێراق كردەوە

ئوردن ١٣٠٠ پارچە ئاسەواری ڕادەستی عێراق كردەوە

ئەگەرچی عێراق بە وڵاتی شارستانییەكان ناسراوە بەڵام جەنگ و نەهامەتییەكانی چەند ساڵی ڕابردوو وای كردووە كە بەشێكی زۆری ئاسەوار و تەنانەت شوێنەوارە مێژووییەكانی ئەم وڵاتەش لەناو بچن.

لە هەوڵێكدا بۆ پاراستنی ئاسەوار و شارستانییەتی عێراق حكومەتی ئوردن  ١٣٠٠ پارچە ئاسەواری بۆ عێراق گەڕاندەوە، ئاسەوارەكان لەلایەن ئوردنەوە دەستی بەسەر داگیراوە كە چەند كەسێك ویستوویانە بە قاچاخ بیبەنە دەرەوەی ئەو وڵاتە .

ئاسەوارەكان تابلۆیەكی نووسینی سۆمەری و چەند پارچە كەلوپەلێكی مێژوویی و چەند پارچەیەكی شوشە لە خۆ دەگرێت كە مێژووەكەی بۆ سەردەمی بابلییەكان دەگەڕێتەوە، ئەو كەلوپەلانە دوای گەڕاندنەوەیان لە مۆزەخانەی نیشتیمانی عێراق نمایش كراون .

عەبدول ئەمیر حەمدانی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات كە هاوكار بن لە پاراستنی شوێنەوارەكانی عێراقدا لەبەر ئەوەی ئەو شوێنەوارانە بەشێكن لە شوێنەوار و كەلتوری مرۆڤایەتی .