ئایفۆنێکی نوێ لە بۆنی ناوخۆش ئاگادارت دەکاتەوە

ئایفۆنێکی نوێ لە بۆنی ناوخۆش ئاگادارت دەکاتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ بەم نزیکانە ئایفۆنی ١١ دەخاتە بازاڕەوە بە تایبەتمەندیەکی زۆر جیاوازەوە کە ئەویش توانای ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەرەوەکەیەتی لە بۆنی ناخۆش و ماددەی ژەهراوی.

رۆژنامەی زەسەنی  بەریتانی رایگەیاندوە ئەپڵ داهێنانێکی ئەنجامداوە و خەڵکێکی زۆر چاوەڕوانی ئەم مۆبایلە دەکەن و دەنگۆی ئەوە هەیە کۆتایی ئەمساڵ بێتە بازاڕەوە، سیستمێکی تێدایە ئاگادارت دەکاتەوە  لە بۆنی ناخۆشی دەم و ژێرباڵەکانیش، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ خۆی هیچ رونکردنەوەیەکی لەبارەی کاتی هاتنە بازاڕی ئایفۆنەوە ١١ نەداوە .

ئایفۆنی ١١ سیستمێکی تێدایە بۆ دۆزینەوەی ماددە کیمیاویەکانە لە هەوادا، تەنانەت ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆی ژەهراوی بوون و کاریگەریان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

بەجۆرێک ئایفۆنێکی ١١ ، دوو ئەلیکترۆکۆدی لەگەڵدایە ، کە یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی هەندێک ماددەی کیمیاوی زیانبەخش کە دەبنە هۆی ژەهراویبوون و بەکارهێنەری ئایفۆنەکەی لێ ئاگادرادەکاتەوە.

شارەزاکانی ئەو بوارەش دەڵێن نزخی ئەم ئایفۆنی ١١ نزم دەبێت و ئەمەش لەدوای ئەو کێشانەی بەهۆی گرانی نزخەوە توشی کۆمپانیا ئەمریکیەکان بوون بەتایبەت ئایفۆنی وXS.