ئاگر لە رووبەرێکی فراوانی کێڵگەی گەنم و جۆ لە ترپەسپی کەوتەوە

ئاگر لە رووبەرێکی فراوانی کێڵگەی گەنم و جۆ لە ترپەسپی کەوتەوە

لە ریفی ترپەسپی، ئاگر لە رووبەرێکی فراوانی کێڵگەکانی گەنم و جۆی جووتیاران کەوتەوە و ھەزاران دۆنم لەو کێڵگانە سووتاون. 

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ناوچەکە داوای ھاوکاریی لە ھاووڵاتیان دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاگرە و پاراستنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان. 

سەلمان بارودو ھاوسەرۆکی دەستەی ئابووری و کشتوکاڵ لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کوردی، داوای لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە، لە رێی فڕۆکەی تایبەتەوە، ھاوکار بن لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی کە دەغڵ و دانی جووتیارانی گرتووەتەوە. 

لە خۆرئاوای کوردستان، لە ماوەی رابردوودا بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان، ھەزاران دۆنم لە کێڵگەکانی گەنم و جۆ سووتاون.