ئاگادارییەک لە لیژنە هاوبەشەکانەوە بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی

ئاگادارییەک لە لیژنە هاوبەشەکانەوە بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی

لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی بەستوودا دەگرن و هاووڵاتیانیش ئاگاداردەکەنەوە لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەکدا لیژنەکانیان ئاگاداربکەنەوە. 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە ئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکان، لەناو شاری سلێمانی، دەستیان بەسەر (100) کیلۆ گۆشتی ھاوردەکراوی بەستوودا گرتووە کە خاوەنەکەی بەنیاز بووە بە نرخی فرێش بەھاووڵاتیانی بفرۆشێت.

وتیشی: ئەو گۆشتەی دەستی بەسەردا گیراوە لێبڵی بەسەرەوە نەبووە و خاوکراوەتەوە و لەناو زەرفی نایلۆنی دانرابوو، تا بەنرخی گۆشتی خۆماڵی بەھاووڵاتیانی بفرۆشێت، بەڵام لەلایەن لیژنەکەوە دەست بەسەر گۆشتەکەدا گیراوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی کراوە بۆ لەناوبردنی، داواشی لە ھاووڵاتیان کردووە لە کاتی بینینی ھەر سەرپێچییەکدا لیژنەکانی قایمقامیەت ئاگادار بکەنەوە.