نزیکترین ھاوشێوەی زەوی دۆزرایەوە

نزیکترین ھاوشێوەی زەوی دۆزرایەوە

ئەم ھەسارەیە نزیکترین ھاوشێوەی زەوییە کە ٣٩ ساڵی رووناکی لێمانەوە دوورە. وێنەکە گریمانەیی و نزیک کراوەیە و ئاژانسی ناسای ئەمریکی بەشێوەیەکی رەسمی بڵاویکردۆتەوە.

ئەم ھەسارەیە ناونراوە "GJ ١١٣٢ b" و بەرگە ھەوایەکی ھاوشێوەی زەویی ھەیە، ھەروەک رووەکەشی لە رووی بەرز و نزمی و سروشتی بەردەکانیشی تا رادەیەکی زۆر لە زەوی دەچێت، بەڵام ئەوەی کێشەیە ئەوەیە کە پلەی گەرما گریمانەییەکەی نزیکەی ٢٦٠ پلەیە چونکە لەسەر خولگەی خۆرێک دەسوڕێتەوە کە ناونراوە "خۆری سوری بچوک".

ئاژانسی ناسای ئەمریکی وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە و دەپرسێت، تۆ بڵێی بەمزووانە مرۆڤ ھەسارەیەکی ھاوشێوەی زەویی بدۆزێتەوە کە زیندەوەری لەسەر بژی یان مرۆڤ بتوانێت لەسەری بژی؟