ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکان لەلایەن داعشەوە ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویستە

ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکان لەلایەن داعشەوە ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویستە

سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارو زانیارییانەی لەبەردەستیاندایەو بەدواداچوونیان بۆ کردووە، ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەلایەن داعشەوە وێرانکراون و ئێستا رزگارکراونەتەوە ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویستە.لەبەرامبەریشدا بەڕێوەبەری ھەرێمی بانکی نێودەوڵەتی لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست، ئامادەی بانکی نێودەوڵەتی دەربڕی بۆ ھاوکاریکردنی عێراق لەبواری ئاوەدانکردنەوەدا... پێشتریش ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاندبوو ، کە لە ٧٠ ژێرخانی ئابوری ئەو پارێزگایە بەھۆی شەڕی داعشەوە زیانی بەرکەوتووە یان پەکخراوە.