ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە ھەڵگرتنەوەی مین و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستپێدەکات

ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە ھەڵگرتنەوەی مین و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستپێدەکات
راوێژکاری "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: قۆناغی یەکەمی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە رێی ھەڵگرتنەوەی مین و گەڕانەوەی ئاوارەکانەوە دەستپێدەکات. 
"مەزھەر محەمەد ساڵح" راوێژکاری "عەبادی" ئاشکرای کردووە:  پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە رێی پڕۆژە و پلانەکانی وەبەرھێنانەوە بەڕێوەدەچێت و ئەنجامەکانی کۆنگرەی کوەیتیش بۆ ھاوکاریکردنی عێراق ئەرێنی بوون. 
وتیشی: کۆمەڵی نێودەوڵەتی ھاوکاری تر لە پێناو بوژاندنەوەی ئابووریی عێراق پێشکەش دەکەن. 
راوێژکارەکەی "عەبادی" ئاشکراشیکرد، قۆناغی یەکەمی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە ھەڵگرتنەوەی مین و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستپێدەکات.