ئاماری تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە

ئاماری تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماری مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی لەسەر تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن و ھەوڵدان بۆ کوشتن و پێشێلکاریەکان لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکەش زۆرترین ئەو تاوانانەی کە ئەنجامدراون بەھۆی چەکەوە بووە، بەجۆرێک تەنھا لە مانگی حوزەیراندا بەھۆی چەکەوە تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن ٢٢ حاڵەت بووەو دوو کەسیش بریندار بوون. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ جەختیش دەکاتەوە ھۆکاری سەرەکی ئەو رووداوانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دیاردەی چەکداری بێ مۆڵەت و قەیرانی دارایی و کێشە کۆمەڵایەتیەکان.