ئاسایشی سلێمانی چەکدارێکی داعشی لە بازیان دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی چەکدارێکی داعشی لە بازیان دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی چەکدارێکی داعش لە ناحیەی بازیان دەستگیر دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بە بڕیاری دادوەر، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە ناحیەی بازیان کەسێکیان بە ناوی (عەلی عەبود عەتیە) دەستگیرکردووە کە پێشتر چەکداری گرووپی تیرۆریستیی داعش بووە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تیرۆریستە دانیشتووی ناحیەی رومانەیە لە پارێزگای ئەنبار، لە ساڵی 2015 پەیوەندیی بە داعشەوە کردووە، لە دوای کۆتایی ھاتنی داعشیش چووەتە سوریا و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و لە ساڵی 2019دا ڕوو لە سنووری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان دەکات.

روونیشکراوەتەوە، ئەو تیرۆریستە دانی بە تاوانەکانیدا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 2ی تیرۆر بەندکراوە و چاوەڕوانی دادگاییکردنی دەکرێت.